06 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ – AA
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی بڕیاری دامه‌زراندنی هێزه ئاسمانییه‌كانی به دۆرخستهوه كه به ناوی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌و هێزه چه‌كداره، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بڵاوكرابوویه‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵه راست نییه كه له میدیاكانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوایه حه‌شدی شه‌عبی بڕیاری داوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه ئاسمانییه‌كان دابمه‌زرێنێت".
دوێنێ بڕیارێك به ناوی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بڵاوكرایه‌وه و تێیدا هاتبوو: "به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به‌پێی بڕیارنامه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران پێمان دراوه، كه له ٢٠١٤ ده‌رچووه و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی، بڕیاردرا به دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه ئاسمانییه‌كان".
له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، سه‌ڵاح مه‌هدی حه‌نتوش كراوه‌ته لێپرسراوی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه به وه‌كاله‌ت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه میدیاكانی عێراق وێنه‌یه‌كی حه‌نتوش، موهه‌ندیس و فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی-یان بڵاوكرده‌وه كه پێشتر گرتبوویان.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له تشرینی دووه‌می ٢٠١٢ به پاساوی پشتیوانییكردن له تیرۆر سه‌ڵاح حه‌نتوشی خسته لیستی سزاكانه‌وه.