23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2020
بەغدا ــ AA
لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریكا، حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین باكووری عێراق، خاپوور کرا.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەوە خراوەتە روو كە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە دوو هێرشی ئاسمانییدا، حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومانكردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، وێرای خاپووركردنی حەشارگەكە، هەروەها سەرجەم ئەو تیرۆریستانەیش كوژراون كە لەنێو حەشارگەكەدا بوون.
لە راگەیەندراوەكەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
ئەمەیش لە كاتێكدایە لە دوێنێ دووشەممە، هێزە عێراقییەكان ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی نێوان رۆژهەڵاتی سەڵاحەددین و رۆژئاوای دیالە و باشووری رۆژئاوای كەركووك قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەكانی عێراق ئەنجام دەدەن.
پێشتر گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، عەمید یەحیا رەسول رایگەیاندبوو كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، پشتیوانی لەلایەن فڕۆكەكانی سوپا و هێزی ئاسمانیی و فڕۆكەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دابینكراوە.