Heman Hussein Yaseen
23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
ههولێر - AA
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر، دلۆڤان محەمەد لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ٥٩ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیکشی رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.
دلۆڤان محەمەد ئەوەیشی راگەیاندووە کە کۆی گشتیی چاکبووەکان لە پارێزگای ھەولێر گەیشتووەتە، ٥٧١ کەس و خۆپارێزییەکان و جێبەجێکردنی رێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیھانیە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە، چوار ھەزار و ١٦٤ کەس و لەو ژمارەیەش ٩٥٠ کەس لە ھەولێر، دوو ھەزار و ٩٥٥ کەس لە سلێمانی، ١٥٤ کەس لە دھۆک و ١٠٥ کەس لە ھەڵەبجە، هەروەها ١٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ھەولێر، ٩٨ حاڵەت لە سلێمانی و دوو حاڵەتیش لە ھەڵەبجە تۆمارکراون.