07 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین باكووری عێراق خاپوور كران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە رایگەیاند كە لە میانی ئۆپەراسیۆنی پشكنین و پاكسازیكردنی دۆڵی رۆژئاوای سەرسار كە لەلایەن هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین ئەنجامدراوە، فڕۆكە جەنگییەكانیان چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەكەدا بۆردومانكردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، وێرای خاپووركردنی حەشارگەكە، هەروەها سەرجەم ئەو تیرۆریستانەیش كوژراون كە لەنێو حەشارگەكەدا بوون.