Zana Natık Kerem
07 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا رایگەیاند كە بوونی ناوەندی هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە، ئاسایش و سەقامگیری پارێزگای كەركووك پتەوتر دەكات.
فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا باسی لە سەردانەكەی بۆ كەركووك كرد و گوتی: "سەردانەكەی بۆ بارەگای پۆلیسی فیدرال لە پارێزگای كەركووك سەركەوتوو بوو".
یاڕەڵڵا گوتیشی: "بوونی ناوەندی هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە، ئاسایش و سەقامگیری پارێزگای كەركووك پتەوتر دەكات".
سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا لە سەردانەكەی بۆ كەركووك، پەیوەندیی نێوان هێزەكانی فیدرال و پێشمەرگە لەگەڵ شێوازی كاركردن لە نێوان هەردوولادا تاوتوێكردووە و گوتیشی: "هەندێك گۆڕانكاری بە ئامانجی پتەوتركردنی ئاسایشی كەركووك ئەنجام دەدرێت".
دوێنێ دووشەممە سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی و گرتنەبەری رێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ سەردانی شاری كەركووكی کردبوو.
پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كردبوو كە لەگەڵ بەغدا لەسەر دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگاكانی دیالە، سەڵاحەددین و كەركووك رێككەوتوون.