Zana Natık Kerem
05 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە بەسەردانەکەی رابەری کاسۆلیکەکانی جیهان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق.
موقتەدا سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "پاپا فرەنسیس بەخێرھاتی بۆ عێراق".
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی پاپای ڤاتیکان و رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس بە سەردانێکی فەرمی کە بڕیارە سێ رۆژ بخایەنێت، گەیشتە عێراق.
پاپا فرەنسیس بە گەیشتنی بۆ بەغدا سەرەتا لەگەڵ سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی و دواتر لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، مستەفا کازمی کۆبوویەوە.
پاپا فرەنسیس لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، ئەمڕۆ زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و کەسایەتی و پیاوانی ئاینی مەسیحی ئەنجام دەدات و دواتر سەردانی کڵێسای سەییدە نەجات دەکات لە ناوەڕاستی بەغدا.