Rewa Mahmood Hasan
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2022
سلێمانی - AA
ئەمڕۆ ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەستیان کرد بە خۆپیشاندان.
سەرەتای خۆپیشاندانەکە لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆ دەستی پێ کرد و دواتر بە رێپێوان چوونە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی.
لەگەڵ وەڵام نەدانەوەی داواکاریەکانیان، خوێندکاران بەرەو بینای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر شەقامی سالم بەڕێکەوتن.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو خوێندکاری کۆلێژی یاسا و بەشداربووی خۆپیشاندانەکە، دانیار ئەبوبەکر ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان بۆ "دابینکردنی دەرماڵەکانیان، بڕینی دەستی حزب لە زانکۆکان و چاکسازی لە سیستەمی خوێندنی پاراڵێڵ"دا، هاتوونەتە سەر شەقام.
ئەو خوێندکارە ئاماژەی بەوە کرد کە هاوشێوەی زانکۆکانی هەولێر و دهۆک داوا دەکەن کە دەرماڵەکانیان بەزووترین کات بۆ دابین بکرێت.