Rewa Mahmood Hasan
07 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2020
سلێمانی - AA
دابه‌شكردنی غاز له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای چه‌ند رۆژێك له نه‌بوونی، ده‌ستیپێكرده‌وه.
دوای ئەوەی کە قەیرانی غازی شل لە هەرێمی کوردستان دروستبوو، هاوکات لە چەندین ناوچە تەقە لە شۆفێر و تانكهرەکانی گواستنه‌وه‌ی غازی شل دەکرا و، رێگری دەکرا لە گواستنەوەی، ئه‌مڕۆ ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی بڕێكی زۆری غاز له سلێمانی و توانرا كۆتایی به‌و كێشه‌یه بهێنرێت.
پێشتر بەڕێوەبەری کۆمپانیای سورگاز، رێباز شێخ سدیق رایگه‌یاندبوو كه لەماوەی ٧٢ كاتژمێری داهاتوودا ئەگەر هیچ کێشەیەکی ئەمنیی نەیەتە رێگەیان ئه‌وه كۆتایی به‌و گرفته دێنن و دەستدەکەنەوە بە دابەشکردنی.
دابه‌شكارانی غاز له سلێمانی هه‌ر به نرخی پێشوو کە حه‌وت هه‌زارو ٥٠٠ دینار بوو، غازیان بۆ ماڵان دابینكرد و جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه بەهیچ شێوەیەک نرخی غاز گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت.
یەکێك لە غاز فرۆشەکانی سلێمانی خالید عەبدوڵڵا لە کاتی گەڕانەوەی لە کۆڵانەکان بۆ لای سەرپەرشتیارانی ھەڵمەتی فرۆشتنی غاز لە بەردەم تەلاری ھونەری شاری سلێمانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی، "ھەموو خەڵک غازیان ھەیە چیتر خەڵک پێویستیان نییە بۆیە گەڕامەوە بۆ ئێرە".