Zana Natık Kerem
14 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2025
ھەولێر ــ AA
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەنجامی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنێکی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دادگاکە، دادوەر مونزر ئیبراھیم و بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دادگاکە ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی دانیشتنەکەدا، وردبینی و پێداچوومە بە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە کە پێشتر لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ڕەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی کرابوو، بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت.
باسی لەوەش کردووە، دوای وربینی پێداچوونەوە، دەرکەوتووە کە لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مەرجە دەستووری و یاساییەکان جیبەجێ کراوە، لەبەر ئەوە دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکەی پەسەند کردووە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو لە میانی دانیشتنەکەدا، دادگای باڵای فیدراڵی ڕایگەیاندووە کە سێ دەسەڵاتە سەرۆکایەتی عێراق لە بڕیاری پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتایی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئاگاداریان دەکاتەوە.