Zana Natık Kerem
27 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆیدا، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ١٠ی تشرینی یەکەمی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد.
دادگای باڵای فیدراڵیی هەروەها ئەو سکاڵایانەی کە داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانیان دەکرد، رەت کردەوە.
رۆژی چواری ئەم مانگە سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری رایگەیاندبوو، سکاڵایان لە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی کردووە کە تیایدا داوا دەکەن، ئەنجامە کۆتاییەکان ھەڵبوەشێندرێتەوە.
رۆژی ٣٠ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجامە کۆتایییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند.
رۆژی یەکی ئەم مانگە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵیی کردووە.