Haydar Karaalp
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
به‌غدا – AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه پسپۆڕی ئه‌منیی و سیاسیی، هیشام هاشمی كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو له به‌غدا كوژرا، "بووبێته ئامانجی لیواكانی حزبوڵڵا كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت".
هاوڕێی هاشمی، مەعەن حه‌بیب له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی نووسیوویه‌تی: "لیواكانی حزبوڵڵا هاشمی'یان كوشتووه".
مەعەن حه‌بیب ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی كردوویه‌تی هیشام هاشمی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پێی گوتووه "لیواكانی حزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردووه".
هیشام هاشمی كه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له به‌غدا-ی پایته‌خت كرایه ئامانج، ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی گرووپه چه‌كداره شیعه‌كانی نزیك له ئێران ده‌گرت به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و داكۆكی له‌وه ده‌كرد، حكوومه‌ت پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت له ده‌ره‌وه‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی.