Arif Yusuf,Zana Natık Kerem
12 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق رایگەیاند كە خۆپیشاندانی ئاشتییانە و را دەربڕین مافێكی دەستوورییە و پێویستە سەرجەم دەسەڵاتەكان رێزی لێ بگرن.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند کە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان پێشوازیكرد لە نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی عێراق، زیا سەعدی.
لەمبارەوە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە كە دادوەر فایق زێدان جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە پارێزەران دەنگ و پارێزەری راستەقینەی خۆپیشاندەرانن كە داوای مافە راوەكانیان دەكەن.
بەپێی راگەیەندراوەكە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان باسی لەوەیشكردووە كە تەنها پارێزەرانن کە بەرگری دەکەن لە خۆپیشاندەران و مافە راوەكانیان.
فایەق زێدان ئەوەشی گوتووە "خۆپیشاندانی ئاشتییانە و را دەربڕین مافێكی دەستوورییە و پێویستە سەرجەم دەسەڵاتەكان رێزی لێ بگرن".
ئەو خۆپیشاندانەی كە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە دژبە حكوومەت لە شاری بەغدا پایتەخت و شارەكانی ناوەڕاست و باشوور ئەنجام دەدرێن درێژەیان هەیە، پشتبەستن بە ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا نزیكەی ٤٨٥ كەس كوژراون و ١٧ هەزار كەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.