Fakhradin Ibrahim Mohammad
15 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2021
هەولێر - AA
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، رۆژ نوری شاوەیس کۆچی دوایی کرد.
میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویانکردووە کە رۆژ نوری شاوەیس بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٤ ساڵی کۆچی دوایی کردووە.
رۆژ نوری شاوەیس ساڵی ١٩٤٧ لە سلێمانی لەدایکبووە و دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی مووسڵە. لە سەرەتای لاوێتییەوە تێکەڵ بە کاری سیاسیی بووە و پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
رۆژ نوری شاوێس دوای رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق تا ساڵی ٢٠٠٥ جێگری سەرکۆمار غازی عەجیل یاوەر بوو، دواتر لە ٢٠٠٥ جێگری سەرۆکوەزیران ئیبراهیم جەعفەری بوو، هەروەها لە ٢٠١٠ جێگری سەرۆکوەزیران نوری مالیکی بوو، هەروەها بۆ ماوەیەکیش جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بووە.
رۆژ نوری شاوەیس چەندین جار وەک بەرپرسی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ئامادەی گفتوگۆکانی نێوانی هەرێم و بەغدا بووە.