Zana Natık Kerem
15 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، باندێکی بکوژ کە ژمارەیەک چالاکوانیان لە پارێزگای بەسرە کوشتووە، دەستگیرکراون.
مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نووسیوویەتی:
"ئەو باندەی لە بەسرە رۆڵەکانیان دەکوشتین و مەرگیان لەو شارە خۆشەویستە بڵاودەکردەوە، کەوتنە چنگی پاڵەوانانی ھێزە ئەمنییەکانمان و رادەستی دادگایەکی دادپەروەرانە کران و ئاشکرا دەکرێن".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هەروەها نووسیویەتی "ئەمڕۆ بکوژانی جینان مازی و ئەحمەد عەبدولسەمەد، سبەیش بکوژانی ریھام و ھیشام ھاشمی و سەرجەم غەدرلێکراوانیتر دەستگیردەکرێن".