Zana Natık Kerem
19 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2023
ھەولێر – AA
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق، پێشەوا ھەورامانی ڕایگەیاند کە بەھۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینەوە، بڕیاردرا سبەی دووشەممە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی، بکرێتە پشووی فەرمی.
پێشەوا ھەورامانی ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "بەھۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان،بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی بکرێتە پشووی فەرمی".
ڕاشیگەیاندووە: "داوا لە ھاونیشتیمانییان دەکەین کە پابەندی ڕێکار و ڕێنماییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە لەکاتی ناچاریشدا نەبێت ھاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن ،ھەروەھا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ ھەر حاڵەتێکی فریاگوزاری".