Arif Yusuf,Zana Natık Kerem
09 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2019
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی داوای لە خۆپیشاندەران كرد كە پارێزگاری لە خۆپیشاندانی ئاشتانییە بكەن و راشیدەگەیەنێت هەر كەسێك سەرپێچی كردووە سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت كە دەگاتە زیندانیكردنی هەتا هەتایی.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا عادل عەبدولمەهدی گوتوویەتی:" روونە كە لە میانی خۆپیشاندانەكاندا، كردەی تاوانكاری و تیرۆریستی بە ئامانجی شكاندنی شكۆی و لاوازكردنی توانای دەوڵەت لەگەڵ تێكدانی ئاسایشی گەلی عێراق، ئەنجامدراون ".
سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی راشیگەیاندووە"سزای تاوانی هەرشەكردن لە هاووڵاتییانی بێ تاوان و هێزە ئەمنییەكان، زانیكردنی حەوت ساڵە".
بەپێی راگەیەندراوەكە، عادل عەبدولمەهدی ئەوەشی گوتووە: "هەر كەسێك تاوانی هێرشكردن و توندوتیژی بۆسەر هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەكان ئەنجام بدات، سزای یەك ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا دەسەپێندرێت، هەروەها سزای تاوانی رێگریكردنیش لە فەرمانبەران لە چوونە سەر كارەكانیان، زیندانیكردنی سێ ساڵە".
سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی ئەوەشی گوتووە: "سزای سووتاندنی ماڵی هاووڵاتییان و دامەزراوە فەرمییەكان، زیندانیكردنی هەتا هەتاییە".
عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشكردووە كە هەر كەسێك هاندان وێرانكردن بدات و زیان بگەیەنێت بە بەرژەوەندییەكانی حكوومەت و دامەزراوە گشتییەكان، ئەوا سزای ٢٠ ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەردەكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە خۆپیشاندەران كراوە كە پابەندبن بە خۆپیشاندانی ئاشتییانە و خۆیان بەدوور بگرن لەو كردەوانە كە لە یاسای عێراقدا بە تاوان هەژمار كراون.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكە هەروەها داوا لە خۆپیشاندەران كراوە هاوكاربن لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە هەوڵ دەدەن رەوشەكە تێك بدەن و خۆپیشاندانەكانیش بە ئاراستەیەكی دیكە بەرن.