Hakan Çopur,123
20 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر رایگه‌یاند کە نزیكه‌ی ئه‌و هه‌زار سه‌ربازه‌ی به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له سووریا دهكشێندرێنهوه، ره‌وانه‌ی رۆژئاوای عێراق ده‌كرێن.
ئێسپه‌ر كه به مه‌به‌ستی گه‌شتێك بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌مریكاوه به‌ڕێكه‌وتووه له‌ناو فڕۆكه به میدیاكارانی راگه‌یاند کە نزیكه‌ی ئه‌و هه‌زار سه‌ربازه‌ی به بڕیاری تره‌مپ له سووریا دهكشێندرێنهوه، ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی رۆژئاوای عێراق ده‌كرێن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه نه‌دا كه له چ رێكه‌وتێكی دیاریكراودا، سه‌ربازان ده‌چنه عێراق و باسی له‌وه كرد كه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
مارك ئێسپه‌ر تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌ربازانه به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و پشتیوانی له هێزی به‌رگریی عێراق ده‌كه‌ن.
تره‌مپ پێشتر رایگه‌یاندبوو کە نزیكه‌ی ئه‌و هه‌زار سه‌ربازه ئه‌مریكییه ده‌كشێنێته‌وه كه له باكووری سووریا‌ن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكای لێكهوتهوه و ره‌خنه‌یان له‌و بڕیاره گرت.