Sarmand Hameed
15 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2023
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، ئێوارەخوانێکی رێزلێنانی بۆ میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئاڵ سانی رێکخست.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەریی، خەمیس خەنجەر و هەردوو شاندی قەتەر وعێراق ئامادەی ئێوارەخوانەکە بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی لێکرا.
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و قەتەر واژووکرا کە چەندین بوار لەخۆدەگرێت هاوکات واژوو لەسەر رێککەوتنێک سەبارەت بە هەڵگرتنی ڤیزای چوونەژوورەوەی هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماتی لە نێوان عێراق و قەتەر کرا.
دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئاڵ سانی سازکرا.