Fakhradin Ibrahim Mohammad
12 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2025
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی، پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، سوودانی لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.
بە پێی لێدوانێکی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق باسم عەوادی بۆ میدیای نێوخۆیی هەرێم، سەردانەکەی سەرۆکوەزیران سوودانی بۆ هەولێر "لە چوارچێوەی پرەنسیپی پەیوەندی و گفتوگۆ لەسەر پرسە گرنگەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان دێت و حکوومەت دەیەوێت ئەم پرەنسیپە لەگەڵ سەرجەم لایەنە بەشدارەکانی پرۆسەی سیاسیدا بپارێزێت".
چاوەڕوان دەکرێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسە ناوخۆییەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، تەوەری سەرەکی گفتوگۆی نێوان سوودانی و بەرپرسانی هەرێم بێت.