Heman Hussein Yaseen
10 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2025
هەولێر - AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، دکتۆر نوری عوسمان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێم، ئەرمان تۆپچو کرد.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق لە دیدارێکدا، ڕەوشی ناوخۆ و پەرەسەندنەکانی پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، خرانە بەر باس، لەمبارەیەوە سەرۆکی نووسینگە، وێڕای خستنەڕووی ئەنجامی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان، ھەوڵ و ھەنگاوەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێمیشی بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە ڕوون کردەوە.
ئەوەشخراوتەڕوو کە لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پێشھات و ڕووداوەکان تاوتوێکران، تیایدا بیروڕا سەبارەت بە لێکەوتەکانیان ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پێویستیی ھێورکردنەوەی گرژییەکان و پەنابردنە بەر گفتوگۆ و دانوستاندن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان کرایەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و تورکیا و چۆنيیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان لە کایە جیاجیاکاندا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی ئامادەی بوون.