Fahrettin İbrahim
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
هه‌ولێر - AA
شاندێكی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم گه‌یشته هه‌ولێر.
شانده‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران قوباد تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌وه پێشوازییان لێكرا.
به پێی زانیارییه‌كان، شانده‌كه پێكهاتووه له جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری فواد حوسێن و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی فالح فه‌ییاز و وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه سامر غه‌زبان و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌بو جیهاد هاشمی.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن.
ئاژانسی ئانادۆڵو زانیوێتی كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی دوو لایه‌ن له‌سه‌ر پرسه‌كانی نه‌وت، ئابووری، ئه‌منی و مادده‌ی ١٤٠ ده‌بێت.
شایه‌نی باسه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له رێكه‌وتی ١٦-٧-٢٠١٩ بۆ به‌غدا بوو و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سهركۆمار به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق محه‌ممه‌د حه‌لبووسی كۆبوویه‌وه.