Heman Hussein Yaseen Yaseen
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
هەولێر - AA
نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، جێنشینی ئەبو زەبی و جێگری فەرماندەی باڵای ھێزە چەکدارەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، شێخ محەمەد بن زاید ئال نھەیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کردووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی شێخ محەمەد بن زایدی کردووە و پێزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیری و ھاوکارییەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دووپاتکردووەتەوە، بەتایبەتیش بۆ ئاوارەکانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا تیشکی خستووەتە سەر رۆڵ و چالاکییەکانی دەستەی مانگی سووری ئیماراتی و دامەزراوەی ئەلخەلیفە بۆ ھاوکاریی مرۆیی و سوپاسی ھاوکارییەکانیانی کردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ھەرێمی کوردستان و برەودان بە ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوانیان کردووەتەوە.