Zana Natık Kerem
06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2020
بەغدا ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سوپای عێراق رایگەیاند کە سێ مووشەکی کاتیۆشا لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتەخوارەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سوپای عێراق ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كراون.
بەپێی راگەیەندراوەکە دوای رووداوەکە ھێزە ئەمنییەکان سەکۆی ھەڵدانی مووشەکەکان و ئامێرێکی تایمەر-یان لە ناوچەی بەکرییەی رۆژئاوای بەغدا دۆزیوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە نەدراوە کە کەوتنەخواروەی مووشەکەکان، ھیچ زیانێکی گیانی و ماددەیان ھەبووە.
ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئاراستەکردنی سێ مووشەکەکە رانەگەیاندووە.