23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2020
بەغدا - AA
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەسەر بڕیاری شانەی قەیرانەکان تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و دادگای باڵای عێراق تا ئێستا، ٢٠ هەزار و ٤٠ زیندانی ئازادکراون.
دوێنێ وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستبووە روو کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە سەرتاسەری عێراق گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ٨٣ کەس و هەزار و ٦٣١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆمارکراون.
لەلایەکی دیکەشەوە بەپێی بڕیاری شانەی قەیرانەکان تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە مانگی رەمەزاندا لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە تا شەشی بەیانی هاتوچۆکردن قەدەغە دەبێت.
لە کاتەکانی دیکەشدا، پێویستە هاووڵاتییان لە کاتی چوونەدەرەوەدا، رەچاوی مەرجەکانی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی بکەن.
هەروەها قوتابخانە، مزگەوت، کافتریا، هۆڵە وەرزشییەکان، هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکان بەداخراوی دەمێننەوە و تەواوی پرسە و کۆبوونەوە جەماوەرییەکان قەدەغە دەکرێن.