Zana Natık Kerem
29 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2020
دیالە - AA
راگەیەندرا کە هێزەکانی پۆلیسی دیالە، سێ ئۆپەراسیۆنیان بە ئامانجی راوەدوونانی شانە نووستووەکانی داعش لە سنووری پارێزگاکە ئەنجامداوە.
لەوبارەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دیالە، نیهاد مەهداوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە کە هێزەکانیان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ئۆپەراسیۆنیان بە ئامانجی راوەدوونانی شانە نووستووەکانی داعش لە ناوچەکانی خاڵس، بەنی سەعد و عوزێم ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە سێ ئۆپەراسیۆنەکە، پشت بەستن بە زانیارییەکانی هەواڵگریی ئەنجامدراون.
نیهاد مەهداوی ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان بۆ راوەدوونانی شانە نووستووەکانی داعش بەردەوامە و لە ماوەکانی داهاتوودا، ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکان رادەگەیەنن.