Sarmand Hameed
07 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2021
هەولێر - AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی سەربە فەرماندەیی هێزەکانی وشکانی لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا لە سنووری قەزای شنگال رۆژئاوای نەینەوا دەستیان بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنیدا گرتووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگریی، هێزەکانی لیوای ٦٦ و سەربە فیرقەی ٢٠ ی پیادە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەی تەلال سەربە قەزای شنگال ئەنجامدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر چوار گوللـە هاوەنی ١٢٠ ملیمی و بۆمبێکی چێنراوی دروستکراوی ناوخۆیی کە لە پاشماوەکانی داعش دروستکراوە و لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پوچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنییەوە تەقێندرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە هێزێکی فەوجی سێ لە ناوچەی مەقالع عەریج هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیان بە ئامانجی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش ئەنجامداوە.
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوە لەگەڵ دوو بۆمبی چێنراوی دیکەی پاشماوەی داعش.