Zana Natık Kerem
18 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2020
بەغدا ــ AA
فەرمانگەی تەندروستیی بەسرە رایگەیاند كە ١٥ حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی تۆماركردووە.
بەشی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی بەسرە راگەیەندراوێكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئەوە هاتووە كە لە تاقیگەكانی تەندروستیی بەسرە، پكشنین بۆ ژمارەیەك حاڵەتی گوماناوی ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوەیشكراوە كە لە ئەنجامی پشكنینەكاندا، دەركەوتووە كە ١٥یان پۆزەتیڤ بوون هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.
بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە بەسرە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە ١١٠ كەس، هەروەها ١٧ كەسی دیكەیش لەو پارێزگایە بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی ئەو كەسانەش كە لە بەسرە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، گەیشتووەتە ١١٤ كەس.