Sarmand Hameed
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردهوه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت ھەزار و ١١ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، حەوت ھەزار و ٢٠٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٧٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاو کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٢٠٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ھەروەھا ٧٩ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت ھەزار و ١١ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ههروهها باس لەوەش کاراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٨٦٢ ھەزار و ٩٨٣ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٠ ھەزار و ٥٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٧٠٣ ھەزار و ٢٥٢ کەسی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو، کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٩ ھەزار و ٧٥١ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٢٥٩ ھەزار و ٧٧ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.