Zana Natık Kerem
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حەسەن تەمیمی داوای كرد كە بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی لە رێورەسمی عاشوورادا بكرێت.
حەسەن تەمیمی لە راگەیەندراوێكدا داوای لە بەشداربووانی رێورەسمی عاشووردا كردووە كە پابەندبن بە رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی لەوانە بەكارهێنانی ماسك، دوورەپەرێزیی و پاكژڕاگرتنی دەستەکان بۆ ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەنێویاندا بڵاو نەبێتەوە.
وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حەسەن تەمیمی داوای لە گوتاربێژانی رێورەسمی عاشوورا كردووە كە زیاتر هۆشیاری تەندروستیی بۆ خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بكەنەوە و جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە پزیشك و كارمەندانی تەندروستیی بەردەوامن لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكانی تەندروستیی بە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لە دوێنێ شەممەوە لە عێراق چالاكییەكانی عاشوورا كە دەكەوێتە دەیەمین رۆژی مانگی موحەڕەم لە ساڵی كۆچیدا و لەو رۆژەدا ئیمام حوسێن و 72 كەس لە یارانی لە شاری كەربەلا شەهید كران، دەستی پێ كراوە.