Arif Yusuf,Zana Natık Kerem
21 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2019
زیقار ـ AA
سوپای عێراق رایگەیاند كە دوای ئەوەی شەوی رابردوو، خۆپیشاندەران ئاگریان لە ژمارەیەك بارەگای حزبی و حكوومی لە شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار بەردا، بەڵام لەئێستادا رەوشی ئەمنی شارەكە سەقامگیرە.
دوێنێ هەینی دەیان خۆپیشاندەر لە شەقەكانی شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار، ئاگریان لە بارەگای حزبی دەعوە بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی، بارەگای رێكخراوی بەدەر بەسەرۆكایەتی هادی عامری، بارەگای عەسائیبی ئەهلی حەق بەسەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی، بارەگای فەوجی ئەركە تایبەتییەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ و نووسینگەی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگاكە، جەبار موسەویان بەرداوە".
خۆپیشاندەران وەك تۆڵەسەندنەوە لە كوشتنی چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان، ئاگریان لەو نووسینگە حزبی و حكوومیانە بەردا.
دوێنێ چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان لە شاری ناسرییە لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە كوژرا.
سەبارەت بە رەوشی ئەمنی شاری ناسرییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی رافیدەین، لیوا روكن جەبار تائی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە كە لەئێستادا رەوشی ئەمنی شارەكە سەقامگیرە و سەرجەم پردەكان لە ناسرییە بە رووی هاتوچۆدا كراونەتەوە.
لیوا روكن جەبار تائی ئاماژەی بەوەشكردووە كە هاوكارییەكی باش لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەراندا هەیە و باسی لەوەشكرد، ئەو بارەگا حزبی و حكوومییانەی كە شەوی رابردوو لە شاری ناسرییە سووتێنران لە ئەنجامی كوشتنی چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان بووە.