Ozhin Jola
16 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2020
کەرکووک - AA
بەفەرمانی راستەوخۆی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لیژنەیەكی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە چەند پرسێک گەیشتە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووك و دەستیان بەلێکۆڵینەوەی ورد کردووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک کە نەیویست ناوی ئاشكرا بکات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "لیژنەیەکی ئیداری سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە و ئێستا لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکن و دەستیان بەلێکۆڵینەوەکانیان کردووە".
هاوکات سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک ئاگادار کراونەتەوە کە ئەوراق و فایلیان ئامادە بکەن و پێ دەچێت لیژنەکەی وەزارەتی ناوخۆ کەمێکی تر بگاتە بنکەکانی پۆلیسی سەربە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک.
سەرچاوەکەی بنکەی پۆلیسی ئازادی راشیگەیاند کە لیژنەکەی وەزارەتی ناوخۆ لە ١٥ ئەفسەر بەپلەی عەمید پێکهاتوون و بریاره ئەمڕۆ لێکۆڵینەوه لە سەرجەم سێکتەرە ئەمنییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە کەرکووک بکەن.