Zana Natık Kerem
25 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2020
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای لە هێزە ئەمنیەکان کرد کە گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکەن.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی بە یاوەری وەزیری تەندروستی، حەسەن تەمیمی سەردانی شاری پزیشکی لە شاری بەغدا کردووە و لەمیانیدا لەگەڵ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کۆبووەتەوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، بەدواداچوونی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی هاتوچۆ کردووە.
باس لەوەشکراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە زیاتر پابەندبن بە رێنماکانی خۆپارێزی و هەروەها داواشی لە هێزە ئەمنییەکان کراوە، گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکەن.