Zana Natık Kerem
15 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند کە لەگەڵ ئێراندا، رووفاتی ٦١ سەربازی جەنگی ھەشت ساڵەی نێوانیان ئاڵوگۆڕ کردووە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، فەرمانگەی یاسایی ــ بەڕێوەبەرایەتی مافەکانی مرۆڤ سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق، رووفاتی چوار سەربازی عێراقی کە ناسنامەکەیان نەناسراوە و لەناو خاکی ئێراندا دۆزراونەتەوە، رادەست کراوە.
باس لەوەش کراوە کە ھەروەھا لە رێگای دەروازی سنووریی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە، رووفاتی ٥٧ سەربازیی ئێرانی کە ٣٣یان ناسنامەکەیان نەناسراوە رادەستی لایەنی ئێرانی کراونەتەوە و ھاتووە "پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی رووفاتەکان، بەسەرپەرشتی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتیی ئەنجامدراوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە رووفاتی سەربازە عێراقییەکان لە بەشی پاراستنی رووفاتەکان لە بەسرە ھەڵگیروان، بۆ ئەوەی دواتر بە ئامانجی تەواوکردنی پشکنینە پزیشکییەکان رەوانەی پزیشکی دادوەریی لە بەغدا بکرێن.