Zana Natık Kerem
11 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2025
ھەولێر ــ AA
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی و ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی لاریجانی ھاریکاری و ھەماھەنگییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە قاسم ئەعرەجی پێشوازی کردووە لە ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی لاریجانی.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، ھەردوولا ھاریکاری و ھەماھەنگییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێرانیان، تاوتوێ کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی لاریجانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.