Arif Yusuf,Hemn Baban
06 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
هه‌ولێر - AA
به‌پێی زانیارییه‌كان فه‌لاح جه‌زائری وه‌كو نیگه‌رانی له كوشتنی خۆپیشانده‌ران له به‌غدا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار، فه‌لاح جه‌زائری به‌كۆی ده‌نگ قبوڵ كرد.
كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا كه"58" ئه‌ندامی هه‌یه ده‌نگیان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی فه‌لاح جه‌زائری داوه و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆسته‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ كرده‌وه كه مه‌به‌ست لێی هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێیه بۆ به‌غدا.
فه‌لاح جه‌زائری سه‌ربه هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه دێت كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێكردووه و خۆپیشانده‌ران دروشمییان له‌دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی گشتی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێ شوماری گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی هه‌لی كار هه‌ڵگرتووه.
پارێزگار به‌پێی یاساكانی عێراق سه‌رۆكی حكوومه‌تی خۆجێیه له پارێزگاكه‌ی خۆی كه سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌كات و خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش بە خه‌ڵك ده‌كات.