Zana Natık Kerem
21 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە رادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی ناو شارەکان لە لایەن وەزارەتی بەرگرییەوە بە ھێزەکانی پۆلیس، پێویستی بە گرتنەبەری کۆمەڵێک رێوشوێن ھەیە.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا خالید مەحننا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە: "پرسی رادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی ناو شارەکان لە لایەن وەزارەتی بەرگرییەوە بە ھێزەکانی پۆلیس لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە کاری لەسەر دەکرێت و تەنانەت بۆ ئەو مەبەستەیش چەندین کۆبوونەوە کراوە".
ئەو گەتەنێژەی وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند: "رادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی لەناو شارەکاندا لە لایەن وەزارەتی بەرگرییەوە بە ھێزەکانی پۆلیس، پێویستی بە گرتنەبەری کۆمەڵێک رێوشوێن ھەیە".
رۆژی دووشەممەی رابردوو وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی داوای لە ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ کردبوو، خۆیان بۆ وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی ناو شارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئامادە بکەن.