Zana Natık Kerem
09 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند کە زۆرێک لە بازگاکانی نێو شارەکان لە لایەن ھێزەکانی سوپاوە رادەستی ھێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ کراون.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسن خەفاجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند بەھەماھەنگیی نێوان وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆ، ھێزەکانی سوپا لە شارەکاندا کشاونەتەوە و گوتی:
"لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی دۆسیەی پاراستنی ئاسایشی شارەکان، رادەستکردنی ھێزەکانی وەزارەتی ناخۆ کراون".
لیوا تەحسین خەفاجی باسی لەوەشکرد کە لە رۆژانی داھاتوودا، رادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی سەرجەم شارەکان لە لایەن سوپاوە بە ھێزەکانی پۆلیس کۆتایی دێت و گوتی:
"لەمەودوا، ئەرکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ھاوبەشەکان لە بازگاکانی نێو شارەکان، تەنھا پێشکەشکردنی یارمەتی دەبێت بە ھێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ".