Sarmand Hameed
22 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
مه‌رجه‌عی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا ئەنجامدرا، داواى له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پلانى دوژمنان.
لە راگەیاندراوەکەی نووسینگه‌ى عەلی سیستانی هاتووە: "جارێكی دیکە تیرۆریسته دڕنده‌كان له‌رێگه‌ی دوو ته‌قینه‌وه له گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران لە بەغدای خۆشەویست، گردبوونەوەیەکی هاووڵاتییانی بێ‌تاوانیان كرده ئامانج، به‌وهۆیه‌شه‌وه له دیمه‌نێكی ترسناكدا كه به‌ویژدانێكی زیندوه‌وه ئازاری هه‌موو كه‌سێك ده‌دات، ده‌یان كه‌س شه‌هید و برینداربوون".
لە راگەیاندراوکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە "عه‌لى سیستانى پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و کەسوکاری قوربانییه‌كان دەکات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان دەخوازێت".
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، عەلی سیستانی داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووە هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه و كاری زیاتر بكه‌ن لەپێناو پاراستنی ئاسایش و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان كه دژبە هاووڵاتییانی بێ‌تاوان دایدەڕێژن.
لە ئاکامی ئەو دوو تەقینەوەی خۆکوژییەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق روویاندا، ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ی دیکە برینداربوون.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان رانەگەیاندووە.