Rewa Mahmood Hasan
24 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA
دوای ئەوەی ماوەی ١٠ رۆژە قایمقامی سلێمانی، ئاوات محەمەد لە شوێنی کارەکەی و لە هیچ کەناڵێکی راگەیاندن دیار نەمابوو، ئەمەش سەرنجی زۆربەی میدیاکانی بۆخۆی راکێشابوو، دەرکەوت تووشی کۆرۆنا بووە.
دواجار ئەمڕۆ ٢٤ی حوزەیران، ئاوات محەمەد لە کەناڵێکی راگەیاندنەوە دەرکەوتوو و ئاشکرای کرد کە دوای ئەوەی نیشانەکانی تیا دەرکەوتووە، پشکنینی بۆخۆی ئەنجام داوە و دەرکەوتووە کە تووشبووی کۆرۆنایە.
قایمقامی سلێمانی، ئاوات محەمەد ئاماژەی بەوە دا کە لەکاتێکدا بۆی دەرکەوتووە تووشی نەخۆشیەکە بووە خۆی لە هەموو کەسێک، تەنانەت خێزانەکەشی دابڕیوە.
ئاوات محەمەد ئاماژەی بەوە داوە کە هۆکاری تووشبوونەکەی تێکەڵبوونی بووە بە زۆرێک لە هاووڵاتییان لە میانی بەرێکردنی کارەکانی، هاوکات ئاماژەی بەوە دا کە لەئێستادا لە قۆناغی تێپەڕاندنی پەتاکەدایە و بەم نزیکانە دەستبەکاردەبێتەوە لەسەر کارەکەی وەک قایمقام.