Heman Hussein Yaseen
02 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ دەنگ درا لەسەر ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت و بڕی سێ ملیار دیناریش بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جووتیار عادل لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان رایگەیاند کە دوای ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ دەنگ درا لەسەر ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت و بڕی سێ ملیار دیناریش بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر.
رۆژی شەممەی رابردوو، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، بەھۆی شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ، لافاو لە بەشێکی شاری ھەولێر رووی دا و بەھۆیەوە کۆمەڵێک ھاووڵاتیی زەرەر و زیانییان بەرکەوت و بەپێی دەرخستنی ئەو زیانانەی کە بەھۆی لافاوەکەوە بەر ھاووڵاتییان کەوتووە، دەرەنجام زەرە و زیانەکان دیاریکران کە بریتیی بوو لەوەی ٥٠٠ خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی لەناوچووە، ١٣٠ ئۆتومبێل بەر لافاو کەوتوون و لەکار کەوتوون، ١٢٧ خانوو زیانیان بەرکەوتووە، دوو قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکی دروستکردنی شەقام و تۆڕکانی کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە.