Zana Natık Kerem
27 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2020
بەغدا ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند كە بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریكا لە سنووری کارگێڕی پارێزگای زیقار باشووری عێراق تەقیوەتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای ناحیەی بەتحائـ رۆژئاوای پارێزگای زیقار تەقیوەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە تەقینەوەكە، زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كاروانەكە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.