09 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2020
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند، ئەو چاكسازییەی كە كاری لەسەر دەكەن، دەبێتە هۆی بنیاتنانی قۆناغێكی نوێ كە عێراق دەخاتە سەر رێگایەكی راست.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز كرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی گوتی: "ئەو چاكسازییەی كە كاری لەسەر دەكەین، دەبێتە هۆی بنیاتنانی قۆناغێكی نوێ كە وڵاتەكەمان دەخاتە سەر رێگایەكی راست".
گوتیشی: "بەدەم داواكارییەكانی هاووڵاتییانەوە دەچین و هەست بە نەهامەتییەكانیان دەكەین، تەواوی هەوڵەكانمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی داواكاری رۆڵەكانی گەلەكەمان، جێبەجێ بكەین".
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی هەروەها گوتی: "بەهۆی ئەو قەیرانانەی كە ئێستا وڵاتەكەمان رووبەڕووبووەتەوە، لەبەردەم قۆناغێكی راستەقینەی بەرەنگارییدان كە جگە لە سەركەوتن، هیچ بژاردەیەكی دیكەمان لە بەردەمدا نییە ".