Zana Natık Kerem
16 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2020
بەغدا ــ AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز كرد و لە میانیدا دەنگ درا لەسەر كاراكردنەوەی بڕیاری تایبەت بە پێدانی پارچە زەوی بەو كارمەندانەی تەندروستیی كە بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز كرد.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی خستووەتەڕوو و رایگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا، ستایشی هەوڵی تیمەكانی تەندروستیی كراوە لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)دا.
ئاماژە بەوەیش دراوە كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، دەنگ درا لەسەر كاراكردنەوەی بڕیاری تایبەت بە پێدانی پارچە زەوی بەو كارمەندانەی تەندروستیی كە بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) هەیە.
پێشتر سەندیكای پزیشكانی عێراق رایگەیاندبوو كە 324 پزیشك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و دووی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق تا ئێستا 21 هەزار و 315 كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش 652یان گیانیان لەدەستداوە و نۆ هەزار و 271 ی كەسی دیكەیش چاكبوونەتەوە.