Haydar Karaalp
28 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2024
بەغدا - AA
لە عێراق بە هۆی کوژرانی سکرتێری گشتی حزبوڵلا، حەسەن نەسڕوڵڵا کە لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت'ی پایتەختی لوبنان کوژرا، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاندرا.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی بە هۆی کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
هاوکات، سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە عێراق، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە ڕایگەیاندووە، بە بەرزراگرتنی یادی نەسڕوڵڵا سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕادەگرین.