Abdulhameed Husseın Karam
28 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2024
ھەولێر - AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لە عێراق بۆ لوبنان و بە پێچەوانەیشەوە تا کاتێکی نادیار رادەگرین.
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: "گەشتیارانی خۆشەویست ئاگادارتان دەکەینەوە بەھۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی لە لوبنان ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی ھێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ بەیروت و بە پێچەوانەیشەوە تا کاتێکی نادیار ھەڵپەسێردراون".
ھەروەھا راشیگەیاندووە: "لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشھاتەکان دەکەین، لەگەڵ روودانی ھەر گۆرانکارییەکی نوێ سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان ئاگادارتان دەكەین".
ئەمرۆ ھەینی ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤ سوپای ئیسرائیل بە چڕی باشووری بەیروتی بۆردومان کرد كە برینداری زۆری لێکەوتەوە.