Zana Natık Kerem
25 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2022
ھەولێر – AA
لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، ١٦ تۆمەتبار دەستگیر کران، ھەروەھا دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک ماددەی ھۆشبەردا گیرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی رۆژھەڵات و رۆژئاوای پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ١٦ تۆمەتبار دەستگیرکراون.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.