Zana Natık Kerem
22 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2024
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند کە نابێت بەبێ ڕەزامەندیی حکوومەتی ھەرێم، غازی کۆرمۆر بەھیچ لایەنێک بفرۆشرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی فرۆشتنی غازی کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "نابێت بەبێ ڕەزامەندیی حکوومەتی ھەرێم، غازی کۆرمۆر بەھیچ لایەنێک بفرۆشرێت".
ڕاشیگەیاندووە: "بەرھەمی غازی کێڵگەی کۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم (دانەغاز) تەرخانکراوە بۆ کەرتی کارەبا، بۆیە ھەر بڕەغازێک کە بەرھەمبێت، نابێت بەبێ رەزامەندیی حکومەتی ھەرێم بفرۆشرێت بە ھیچ لایەنێک".