Zana Natık Kerem
18 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناسر ھەرکی رایگەیاند کە رێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و ھەولێر لە چاوەڕوانی جێبەجێکردن دایە.
ناسر ھەرکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە کە تا ئێستا بەغدا و ھەولێر، چەندین کۆبوونەوەیان سەبارەت بە پێکھێنانی خاڵی سەربازیی ھاوبەش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە چارەسەر بکرێت و گوتی:
"ھەر چەند رۆژێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەیەک کرابوو کە تیایدا رێککەوتنکراوە لەسەر شوێنی دیاریکردنی خاڵە سەربازییە ھاوبەشەکان".
گوتیشی: "رێککەوتنە چاوەڕوانی ئەوەیە لەلایەن حکوومەتی ناوەندەوە جێبەجێ بکرێت، دەبێـت جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ببێتە مایەی ئەوەی لەوە زیاتر ھاووڵاتیی، پێشمەرگە، سەرباز، پۆلیس و چەکداری حەشدی شەعبی نەبنە قوربانی".
پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای کردبوو کە رێککەوتنی ئەمنی لەنێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان جێبەجێ بکرێت.