Zana Natık Kerem
28 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2024
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ تەواوی مافەکانی ئێزدییان دووپات کردەوە.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کردووە لە میری ئێزدییان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیھان، میر حازم تەحسین بەگ.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، پشتگیریی خۆی بۆ تەواوی مافەکانی ئێزدییان دووپات کردووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر لە لە دیدارەکەدا، ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی ئێزدییان و مافەکانیان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کردووە و جەختیان کردووەتەوە لە پێویستی خزمەتکردنی باشتری ھاووڵاتییانی ئێزدی لە ھەموو ڕوویەکەوە.
باسی لەوەشکردووە کە لە تەوەرێکی دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی دۆخی ناوچەی شنگال، ئاوارە ئێزدییەکان و ژیان و گوزەرانیان لە کەمپەکاندا.