Sarmand Hameed
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کە بە سەردانێکی فەرمی لە تاران پایتەختی ئێران بوو، ئێوارهی ئهمڕۆ هەینی، گەڕایەوە ھەرێمی کوردستان.
پاش ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە ٥ی ئابی ٢٠٢١، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران پایتەختی ئێران و بەشداری لە رێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی دا کرد، ئەمڕۆش لەگەڵ سەرکۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی شوواری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گەڕایەوە ھەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکاندا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق و شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی بەشدار بوون كه له سهرۆکی دیوانی سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان، فەوزی هەریری و وهزیری ئهوقاف و کاروباری ئایینی، پشتیوان سادق و وهزیری رۆشنبیری و لاوان، حەمەی حەمە سەعید و وهزیری کار و کاروباری کۆمهڵایهتی، کوێستان محەمەد عەبدوڵڵا پێکھاتبوو.